بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەبدۆڕەزا ڕەحمانی فەزلی"وەزیری نێوخۆی ئێران کە سەردانی ستانی ئیلامی کردبوو،دوای دیتنی ئیمکانات، ژێرخانەکان و ئامادەییەکانیی سنووری میهران بۆ رۆژانی ئەربەعینی حسەینی(ع)، چوو بۆ عێراق تالە دانیشتن لەگەڵ هاوشانیی عێراقی و ئۆستاندارانی سنووری ئەم وڵاتە دا بەشداری بکات.
ڕەحمانی فەزلی لە ڕێگای سنووری مێهرانەوە دەچێتە شاری کووت ناوەندی ستانی واسێتی عێراق و پاشانیش دەچێتە نەجەفی پیرۆز و کەربەڵای مۆعەلا تا دڵنیا بێت لە ئامادەبوونیی ئیمکانات و کەرەستەکانیی ڕێگای هاتو چۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەین(ع) لە میهران تا کەربەڵا وە.
وەزیری نێوخۆی ئێران پێش ڕۆیشتنی بۆ عێراق لە کۆری هەواڵنێران دا گوتی: دوایین بڕیارەکان لەبارەی بەڕێوە چوونی هەرچی باشتری ڕێپێوانیی گەورەی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە دانیشتن لەگەڵ وەزیری نێو خۆی عێراق و ئۆستاندارانی سنووری ئەم وڵاتە دەگیردرێت.
سنووری نێو دەوڵەتی میهران لە ٩٥ کیلومەتری باوووری رۆژئاوای شاری ئیلامی ئێران، لە درێژەی ساڵانی ڕابردوو وەکوو ناوەندی سەرەکی هاتووچۆی سنووری نێوان ، ئێران و عێراق بە تایبەت وەکووڕێگای هاتوو چۆی زیارەتکارانی شۆینە پیرۆزەکانی لێهاتووە.
.......
340